پشکی هەرێم 965 ملیار دیناری مانگانەیە

زیاتر لە ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار لە پشکی بودجەی هەرێم دەبڕدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی خشتەی پەسەندکراوی بوودجەی ئەمساڵی عێراق، کە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کردووە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، بەشە بوودجەی مانگانەی هەرێم 965 ملیار دینارە، لە کۆی گشتیی بەشی هەرێم ترلیۆنێک و 116 ملیار دینار دەبڕدرێت.

کۆی بوودجەی ئەمساڵی عێراق 211 ترلیۆن و 861 ملیار دینارە، واتا بوودجەی ئەمساڵی هەرێم 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینار دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، ترلیۆنێک و 116 ملیار دینار لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت و دەدرێت بە بانکی TBI وەک قەرزی پێشتری. هەروەها لەو رێژەیەش 11 ترلیۆن و 576 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دانراوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، بوودجەی ئەمساڵ بە 13 تریلیۆن دینار لە بوودجەی پارساڵ گەورەترە، بەڵام هاوشێوەی ساڵی 2023 رێژەی خەرجیY بەکارخستن نزیکەی 74%ـی بوودجەیە.

وتیشی، “خەرجیی بواری وەبەرهينان بە بڕی 55 تریلیۆن دینار نزیکەی 26%ـی بوودجەیە، ئەمە لە کاتێکدا داهاتی نەوتی و نانەوتی خەمڵێنراو نزیکەی 147 تریلیۆن دینارە و رێژەی کورتهێنان نزیکەی 30%ـی بوودجەیە بە بڕی 64 ترلیۆن دینار”.

پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2024ی عێراق چه‌نده‌...

پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2024ی عێراق چه‌نده‌؟