گفتوگۆ بەردەوامە
پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2024ی عێراق چه‌نده؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممه 22.5.2024 لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ دیراسه‌كردنی بودجه‌ی 2024ی عێراق ده‌ستپێكرد.
هاوكات لیژنه‌كه بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به كۆی گشتیی بودجەی هەرێمی كوردستان، بڕه‌كه‌ی 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە.
لە خشتەكەدا واهاتووە : بودجەی بەكاربردن: 14 تریلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 دینارە، بڕی یەك ترلیۆن و 116 ملیار دینار بۆ قەرز دیاریی كراوە.
كۆی خەرجیی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی كوردستان بە چوار تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دینار دیاریی كراوە.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، پەسندكردنی پێداچوونەوەی بودجە له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وپه‌ڕی تا 9.6.2024 ده‌خایه‌نێت و پەسند دەكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “میوانداریی وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەکەین سەبارەت بە خەرجییەکانی ئێستا و وەبەرهێنان و بڕگەکانی بودجەی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی پێداویستییە پێویستەکانی هاوڵاتی و گرێبەست و دامەزراندنەکان”
پێشتر لە 13.3.2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 ـی پەسەند کردووە.