کەی ئەنجامی کۆتایی دەردەچێت؟

بنکەی توێژینەوەی کشتوکاڵی بازیان دروێنەی بەرهەمی بنەتۆی نیسکەکەی کرد 

964+

پێشەوا محەمەد

وێستگەی توێژینەوەی کشتوکاڵیی بازیان ئەو تەرزە بنەتۆوە نیسکەی دوورییەوە، کە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار بۆ دەستکەوتنی بنەتۆیەکی “رەسەن” بەرهەمیان هێنابوو.

وێستگەکە لەسەر 40 جۆر نیسک بنەتۆی کردبوو، رێکخراوی ئیکاردی لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقییەوە پێیداون و دەیانەوێت باشترین جۆری لە رووی گونجان لەگەڵ کەشوهەوا، کوالێتی و زۆرترین بەرهەم دیاری بکەن.

هەژار عەبدولخالق، لێپرسراوی وێستگەی توێژینەوەی کشتوکاڵیی بازیان، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانییە بە 964ـی راگەیاند، یەکەم ساڵە بنەتۆی نیسک بەرهەم دەهێنن و لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو چاندوویانە.

وتیشی، “ئێستا بەشێکی کەمی ماوە هەر سەوزە و دروێنە نەکراوە، چەند رۆژێکی دیکە ئەویش دروێنە دەکەین و لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەنجامی توێژینەوەکەمان لەسەر بنەتۆیەکی رەسەن دەستدەکەوێت”.

ئەو بنەتۆیانەی ئێستا لە کوردستانن بە دڵی بەڕێوەبەرایەتییەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵی نین، بۆیە هەوڵی بەرهەمهێنانی بنەتۆیەکی کوردی دەدەن.

“ئەگەر هەرکامێکیان بنەتۆیەکی باش بوو بەسەر جوتیاری نموونەییدا دابەشی دەکەین و لە ماوەی چەند ساڵێک بەرهەمهێناندا دەبینە خاوەنی بنەتۆیەکی باش”، ئەوەش قسەی هەژار عەبدولخالقە.

کشتوکاڵی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵی دیالە توێژینەوەیەک...

کشتوکاڵی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵی دیالە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا