هۆشدارى دەدرێت

بوتڵێکى دیکەى غازى کلۆر لە پڕۆژەى ئاوى خاسى قەڵادزێ توشى لێچوون بوو

964+

محەمەد عەلى- قەڵادزێ

کەمێک پێش ئێستا، بوتڵێکى دیکەى غازى کلۆر لە پڕۆژەى ئاوى خاسى قەڵادزێ توشى لێچوون بوو.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بە 964ـی وت،”بوتڵێکى دیکەى غازى کلۆرى پڕۆژەى ئاوى خاس بە هەمان شێوەى بوتڵەکەى چەند رۆژى رابردوو توشى لێچوون بووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە شوێنەکە نزیک نەبنەوە بۆ ئەوەى هەمان حاڵەتى نەخوازراوى رۆژانى پێشوو دوبارە نەبێتەوە”.

رۆژى 1.5.2024 بوتڵێکى غازى کلۆرى پڕۆژەى ئاوى خاس توشى لێچوون بوو، سێ رۆژ دواتر بەهۆیەوە پۆلیسێک کە پاسەوانى پڕۆژەکە بوو، گیانى لەدەستدا.

بەهۆی لێچوونی بوتڵی کلۆر هۆشداری دەدرێتە بەشێک لە دانی...

بەهۆی لێچوونی بوتڵی کلۆر هۆشداری دەدرێتە بەشێک لە دانیشتوانی قەڵادزێ

“ئێستا تیمەکانى پڕۆژەکە و بەرگرى شارستانى لە شوێنەکەن و دەیانەوێت بەشێوەیەکى دروست تەلەفى بکەن و مەترسییەکانى کەم بکەنەوە”، مارف مەحمود واى وت.

لەبارەى جۆرى لێچوونەکەوە، بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە باسى لەوەکرد، بوتڵەکە نەتەقیوە، چونکە زۆر بەهێزن و بەرگە دەگرن، بەڵام کاسکێتەکەى توشى لێچوون بووە، ئەوەش پەیوەستە بەوەى کوالێتییەکەى خراپە.

بوتڵەکە هاوشێوەى بوتڵەکەى پێشوترە و 850 کیلۆ غازى کلۆرى تێدایە

دڵنیایى دەدات کە هیچ مەترسییەک لەسەر ئاوى خواردنەوەى ماڵان دروست نابێت، چونکە ئەو گازەى لە بوتڵەکە دەردەچێت بە هەوادا دەچێت و ناچێتە ناو ئاوەکە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، بەزووى بوتڵەکەیان خستووەتە سەر سیستەم بەو هیوایەى بتوانن بەزوویى و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر غازەکەى بەتاڵ بکەن.

کلۆر ماددەیەکی کاریگەرە بۆ کوشتنی ئەو زیندەوەرە بچووکانەی کە لەناو ئاون و بە چاو نابینرێن، رێژەیەکی زۆر کەمیشی لەناو ئاو دەکرێت، کە لە پرۆژەی ئاوی خاس بۆ هەر ملیۆنێک مەتر سێجای ئاو تەنیا 300 گرام کلۆر بەکاردێت، کە رێژەکەی دەگاتە 0.03 و ئەو رێژە کەمەش مەترسی دروست ناکات.

گازی کلۆر لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا هەزاران کەسی کوشت و لە ساڵی 1925-ەوە بەکارهێنانی وەک چەک قەدەغە کراوە، گازەکە ئەگەر بە رێژەیەکی زۆر هەڵبمژرێت، دەکرێت لە چەند خولەکێکدا کەسەکە بکوژێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مەترسى غازى کلۆرەکەى قەڵادزێ کۆتایى هات

مەترسى غازى کلۆرەکەى قەڵادزێ کۆتایى هات

بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خواردنەوەى قەڵادزێ لە بارەى ژە...

بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خواردنەوەى قەڵادزێ لە بارەى ژەهراویى بوونى ئاوى ماڵان دڵنیایى دەدات