نەفەر تاقەتى نییە سەرکەوێت

350 پاسى مۆدیل کۆن لە ناو شارى سلێمانى کار دەکەن

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە کۆى هەزار و 600 پاس کە لە هێڵەکانى ناو شارى سلێمانیدا کاردەکەن، 350 دانەیان مۆدێل 1980 و بەرەو سەرن، خاوەنى ئەو پاسانەش دەڵێن،”نەفەر تاقەتى نییە لەگەڵمان سەرکەوێت”.

بەپێى زانیارییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە، لە شارى سلێمانى 25 هێڵى گواستنەوەى گشتى هەیە کە هەزار و 600 پاس لەخۆى دەگرێت، لەو ژمارەیە 350 دانەیان مۆدێل 1980 و بەرەو سەن.

رەحمان حوسێن، شۆفێری پاسێکی مۆدێل کۆنە لە هێڵێکی ناوشاری سلێمانی لە قسەکرندا بۆ 964 وتى،”پاسەکانمان کۆنن هۆکارەکەى حکومەتە، چونکە قیستى نەهێشت و ئێمەش ناتوانین پاسى نوێ بکڕین”.

“نەفەر تاقەتى نییە لەگەڵمان سەرکەوێت، چونکە کوشنەکان دڕاون و پاسەکانیش باش ناڕۆن”، ئەوە قسەى رەحمان حوسێنە.

هەر خاوەن پاسەکان نین بە دەست کۆنى پاسەکانەوە گرفتار بوون، عوبێد عومەر هاوڵاتییەکە و رۆژانە لە بەکرەجۆوە دەچێتە ناو بازاڕى شارى سلێمانى، بە 964ـى وت،”ناچار نەبم سوارى پاسى کۆن نابم، نە رۆشتنیان باشە نە گەرمى و ساردى”.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

هێڵى پاسى سیتەک سلێمانى دەستبەکار بوو

هێڵى پاسى سیتەک سلێمانى دەستبەکار بوو