وێنه: ئاژانسی تجارت نیوز
مشتومڕى میدیاكان
هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران رووسییه یان ئه‌مریكی ؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئێواره، كه سه‌رۆكى ئێران له رێگه‌ى هیلیكۆپته‌ره‌وه رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه، ئاژانس و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن چاویان بڕیوه‌ته جۆر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هێلیكۆپته‌ره‌كه و وایان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ى ئیبراهیم ره‌یسی گواستووته‌وه، رووسییه و له جۆرى Mi 171 یه، به‌ڵام میدیاى ئێرانى وێنه‌یه‌كی شیكارى ئه‌و هیلیكۆپته‌ره‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكى وڵاتى پێ گواستووه‌ته‌وه و تیایدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خستووه‌ته‌وڕوو.
ئاژانسی (تجارت نیوز)ى ئێرانى ده‌ڵێت، هێلیكۆپته‌ره‌كه دروستكراوى ئه‌مریكییه و له جۆرى Bell 412 یه، ئه‌و شوێنه‌شی بۆچووه ته‌نیا هێلیكۆپته‌ر ده‌توانێت بیگاتێ.
به‌پێی ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رۆكى ئێران دوو جۆر هێلیكۆپته‌رى رووسی له جۆرى Mi به‌كارده‌هێنێت، كه یه‌كه‌میان دروشمى مانگى سوورى به‌سه‌ره‌وه‌یه و دووه‌میشیان سه‌ربازییه.