(محه‌مه‌د موخبر) له جێگه‌ى (ئیبراهیم ره‌یسی)
ده‌ستورى ئێران كه‌سی جێگره‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك وڵات دیارى كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامى دیارنه‌مانى سه‌رۆكى ئێران به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له رێگه‌ى هیلیكۆپته‌ره‌كه رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه، ده‌ستوورى ئه‌م وڵاته جێگره‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكى وڵات دیاری كردووه.
بە پێی مادەی 131ـی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئەگەری مەرگی سەرۆک کۆمار یان دوورخستنەوەی، نەخۆشکەوتنی و بۆ ماوەی دوو مانگ زیاتر لە کارەکەی دوور بێت، یاریدەدەری یەکەمی سەرکۆمار کاروباری وڵات بەڕێوەدەبات، بە مەرجێک لە ماوەی لانی زۆر 50 رۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئەنجام بدرێت و سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێتەوە.
به‌پێی ده‌ستوورى ئێران، محه‌مه‌د موخبر جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی كاتى شوێنى ئیبراهیم ره‌یسی ده‌گرێته‌وه و وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، تا ئه‌وكاته هه‌ڵبژاردن له وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌درێته‌وه.
محه‌مه‌د موخبر، ته‌مه‌ن 68 ساڵ، پێشتر پارێزگارى شارى خوزستان و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى حكومه‌ت بووه.
له كۆمارى ئیسلامیی ئێران‌دا له‌دواى رێبه‌ر سەرکۆمار لە هەرەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردندایه و هه‌ر چوارساڵ جارێکیش ئه‌م وڵاته سەرکۆمار هەڵدەبژێرێت.