له مزگه‌وت و ماركێته‌كانیش كۆده‌كرێنه‌وه
له پێنجوێن هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پاترى گه‌یشته قوتابخانه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى پێنجوێن ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پارتی ده‌ستپێكردووه، ئه‌مڕۆكه گه‌یشتووه‌ته قوتابخانه‌كان و له‌وێ قوتابیان هه‌رچی پیلى له‌كاركه‌وتوو شك ببه‌ن ده‌یخه‌نه ناو ئه‌و سه‌له‌یه‌ى كه بۆیان داندراوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى پێنجوێن شارى فێربوونه، كه نزیكه‌ى ساڵكه له پێنجوێن كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و رێكخراوى یونسكۆش چاودێریان ده‌كات.
ئه‌حمه‌د جه‌لال، له‌به‌شی راگه‌یاندنى پڕۆژه‌كه به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره روویان له قوتابخانه‌كانى ناحیه‌ى ناڵپارێز كردووه.
وتیشی ” قوتابیانى قوتابخانەی ناڵپارێزی بنەڕەتیپیل و پاتریه له‌كاركه‌وتووه‌كانیان كۆكرده‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وه‌ته‌ى هه‌ڵممه‌ته‌كه ده‌ستپێكردووه له زۆر شوێن سه‌ندوقیان بۆ خه‌ڵك داناوه پیل و پارتى تێبكه‌ن، له‌وانه‌ش له‌چه‌ند مزگه‌وت و ماركێت و دوكانێكدا.
له‌مانگى 11ـى ساڵى 2023 ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پیل و پاتری له پێنجوێن كرا، له چوار هه‌فته‌ى یه‌كه‌مدا تواندرا 28 کیلۆ كۆبكرێته‌وه.
پێشتریش ئومێد ئەحمەد سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به 964ـى وتبوو،، لە هەرێمی کوردستان هیچ کارگەیەکى ریسایکلکردنەوەی پیل و پاتری نییە بۆ دووبارە نوێکردنەوەیان، لەبەر ئەوە لەگەڵ وڵاتی ئێران لەسەر هێڵن تا بتوانن ئەو پیل و پاتریانەی کۆیانکردووەتەوە، ریسایکڵ بکرێنەوە.