600ـى هێناوە
یەکەمى سەر ئاستى هەرێم قسە بۆ 964 دەکات
964+
ژێوار خدر- رانیە
سەرەڕاى بایکۆت، بەڵام ساڵى خوێندن بۆ ئایە عەلى ساڵى سەرکەوتن بوو و توانى بە بەدەستهێنانى 600 نمرە، یەکەمى سەر ئاستى هەرێم کوردستان بێت.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتى پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى 2023ـ2024ـى راگەیاند.
ئایە عەلى کە قوتابى قۆناغى 9ـى بنەڕەتى قوتابخانەى رێگایە لە شارى رانیە، توانى بە بەدەستهێنانى 600 نمرە، پلەى یەکەمى سەر ئاستى کوردستان بەدەستبهێنێت.
وەک ئەوەى ئایە بۆ 964 قسەى کردووە، چاوەڕوانى نەدەکرد ئەو نمرەیە بەدەستبهێنێت، بۆیە زۆر خۆشحاڵە.
پێى وایە، مامۆستایەکانى و قوتابخانەکەى کە زوو بایکۆتیان شکاند هۆکار بوو بۆ ئەوەى بتوانێت بەباشى فریاى وانەکانى بکەوێت و ئەو نمرەیە بەدەستبهێنێت.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح