دیمه‌نى سێ ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى ئامێدی دواى وه‌رگرتنى كه‌لوپه‌له‌كان... وێنه: كشتو‌كاڵى دهۆك
خولێكی 10 رۆژه‌یان بینیبوو
له ئامێدی 20 ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى كه‌لوپه‌لى هه‌نگه‌وانیان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئامێدى ده‌ڵێت، كه‌لوپه‌ل و پێداویستى به‌خێوكردنى هه‌نگیان داوه‌ته 20 ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌یان، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى خولێكی 10 رۆژه‌یان له سه‌ر به‌خێوكردنى هه‌نگه‌وانى بینیبوو.
كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان به پشتیوانى دارایی رێكخراوى یه‌كێتى لۆسه‌رى جیهانى LWF دابینكراوه و كشتو‌كاڵى دهۆك و ئامێدی و قایمقامى ئه‌و قه‌زایه هاوكاریان كردووه.
هه‌كار حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى ئامێدى به 964ـى وت، ئه‌و ئه‌ندازیارانه دواى ته‌واوكردنى خولێكی 10 رۆژه بۆ فێربوونى به‌خێوكردنى هه‌نگ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌یان پێدراوه.
وتیشی “هه‌موویان ئه‌ندازیارن و ده‌رچووى به‌شی كشتوكاڵین و شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر به‌خێوكردنى هه‌نگ هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ندازیارانه چوار مێش هه‌نگ و پێداویستى به‌خێوكردنیان پێدراوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى لاى كشتو‌كاڵى ئامێدییه، له سنوورى قه‌زاكه‌یان زیاتر له هه‌زار هه‌نگه‌وان سه‌رقاڵى كارى به‌خێوكردنى مێشن.