دەستی لەکارکێشاوەتەوە یان دەرکراوە؟

یەکێک لە دامەزرێنەرانی Chat GPT وازی لە کارەکەی هێنا

964+

عادل کانەبی

لە هەنگاوێکی پێشبینی نەکراو بۆ بەکارهێنەرانی ژیری دەستکرد و چات جی پی تی (Chat GPT) یەکێک لە پلاندارێژەرەکانی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای ( Open AI) وازە لە کارەکەی هێنا و پرسیارێکی کراوەی بۆ خوێنەران و هەوادارانی تەنکەلۆژیا جێهێشت.

لە رێگەی پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئەلیا سوتسکیڤر گەورە هاوبەشی کۆمپانیای ئۆپن ئەیئای کە خاوەندارییەتی چات جی پی تی دەکات رایگەیاند، وازی لە کارەکەی هێاناوە و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوکارەکانی دەخوازێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای نزیکەی 10 ساڵ لە کۆمپانیاکە دەڕوات، ئاشکرایکرد کە بە پەرۆشە بۆ ئەوەی چی لە دوای ئەوە دێت، هەروەها باس لە پڕۆژەیەکی گرنگی خۆی کرد، کە وردەکارییەکانی لە کاتی گونجاودا ئاشکرا دەکات.

ئاڵتمان دڵی تەنگە بە رۆیشتنی هاوڕێکەی

لای خۆیەوە سام ئاڵتمان، هاوبەش و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI کە بەناوبانگترین ناوە لە بواری زیرەکی دەستکرد، نووسیویەتی ئیلیا لە کۆمپانیاکەی جێ دەهێڵێت و دڵتەنگی خۆی بۆ ئەمەوە دەربڕی.

شایەنی باسە ئەم هەنگاوەی ئەلیا سوتسکیڤر لە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوو کۆمپانیای Open Ai وەشانێکی نوێی Chat GPT – 40 خستە بەردەت بەکارهێنەران.

کۆمپانیای ئۆپین ئەی ئای لە ساڵی 2015 لە لایەن سام ئاڵتمان و ئیلۆن مەسک دامەزراوە، دواتر لەرێگەی پلاتفۆرمی چات جی پی تییەوە توانی بەخێرایی لە جیهانی تەکنۆلۆژیا ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات و ئێستا داهاتی کۆمانیاکە نزیکەی دوو ملیار دۆلارە.

ژیری دەستکرد لە دەست دەرچووە

ژیری دەستکرد لە دەست دەرچووە

نووسەری GOT سکاڵای لەسەر چات جی بی تی تۆمارکرد

نووسەری GOT سکاڵای لەسەر چات جی بی تی تۆمارکرد