لە دوای نیوەڕۆوە
لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبارێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیە و باشووری شاری دهۆک دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت.
پێشبینی ئەوەش کراوە، جگە لەوەی لە هەندێک ناوچە تۆزێکی سوک دروست دەبێت، پلەکانی گەرماش جێگیر دەبێت و هەروەک دوێنێ دەبێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16.5.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7 ) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 31
سلێمانى: 27
دهۆک : 29
زاخۆ : 30
هەڵەبجە : 31
کەرکوک: 33
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان : 34