قەرەباڵغە

تا خانەنشینان موچە وەردەگرن دەبێت چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەن

964+

شیراز عەبدوڵا

قەرەباڵغییەکى زۆر لە بەردەم بانکى دێدەوان لە هەولێر دروستبووە، ئەوەش بەهۆى دواکەوتنى موچە و دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى لە یەک کاتدا.

وەک ئەوەى خانەنشینان بە 964ـیان وت، شوێنی دانیشتن و چاوەڕێکردن وەک پێویست نیە و چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ دەکەن تا مووچە وەردەگرن.

ئەوان هەرچەند گلەییان لە شێوازى دابەشکردنەکە نیە، بەڵام قەرەباڵغییەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە لەیەک کاتدا خانەنشینانى سەربازى و مەدەنى موچە وەردەگرن.

داوا دەکات، ئەگەر مانگى داهاتوو موچە دابەشکرا خانەنشینانى سەربازى و مەدەنى لەیەکترى جودا بکەنەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ چەند شوێنێک موچە دەگرن

ئەمڕۆ چەند شوێنێک موچە دەگرن