قسە لەسەر هەمواری یاسای بوجە دەکەن

شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

+964

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی رایگەیاند شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەرۆکایەتی دەکات

شەش خولەک پێش ئێستا (10:56) پەیجی وەزارەتی دارایی لەسەر فەیسبووک نوسیوێتی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

بەغدا : موچەی مانگی چوارمان نارد

بەغدا : موچەی مانگی چوارمان نارد

بەپێ راگەیەندراوەکەی وەزارەت بێت شاندەکە چووە بۆ ”گفتوگۆکردن لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت”.