حەمە هێشتا عەریجی بۆ تەلار هیرانی نەهێناوە

+964

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

تەلار هیرانی هێشتا بەهیوایە حەمە نەجات عەریجی بۆ بهێنێت، هیچ رێککەوتنێکی فەرمیش بۆ وەرزی دووەمی درامای ئەدیابین.

لەناو درامای ئەدیابین، دیمەنێکی نێوان هەردوو ئەکتەر تەلار هیرانی و حەمە نەجات کە باس لە عەریج دەکەن، کاردانەوەیەکی زۆری لەناو سۆشیال میدیا هەبوو، لەم بارەیەوە تەلار هیرانی تایبەت بە 964 وتی، “ئەو دیمەنانەی دەبنە ترێند زۆر کات چاوەڕوان نەکراوە، بەڵام دیمەنێک من و حەمە و خەرمان هیرانی بین بێگومان جواتر دەبێت”

دەربارەی وەرزی دووەمی درامای ئەدیابین کە باسێکی زۆری لێوەدەکرێت، تەلار هیرانی جەختی کردەوە هیچ رێککەوتنێکی نییە و تەنیا قسەی لەسەر کراوە.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح