فاخیر هەریری
فاخیر هەریری لە هەولێر باڵ دەبرژێنێت و گۆرانی نوێی بەدەستەوەیە
+964
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
هونەرمەندی میللی فاخیر هەریری بۆ دوای جەژن سوپرایزی هەیە و سبەیش چێشتخانەکەی لە هەولێر دەکاتەوە.
فاخیر هەریری، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی هەولێر و ئێستا سەرقاڵی کردنەوەی خواردنگەیەکە بە ناوی “باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری”.
لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “ئەمن شێفی شەرقی و غەربیمە و هەموو خواردنێک دەزانم، ئەم خواردنگەیەشم کردووەتەوە و وەستای موهیم موهیمم هێنایە لە سلێمانی و هەولێرێ و خۆم سەرپەرشتی دەکەم”
فاخیر هەریری لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد بۆ دوای جەژنی قوربان ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، وەک خۆی دەڵێت، بەپێی بارودۆخی خەڵک گۆرانی و بەندەکانی رێکدەخات چ عەشق بێت یان بابەتێکی دیکە.
داڕشتنەوە : پەری ساڵح