جوتیارانى مەخمور گلەییان هەبوو

نرخى هەباشە دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

قایمقامیەتى مەخمور بڕیاری دا، هەباشەکان پێویستە بۆ پاککردنەوەى هەر تۆنێک گەنم 14 هەزار دینار وەربگرن.

دواى گلەیى جوتیارانى مەخمور، ئەمڕۆ دووشەممە لە قایمقامیەتى قەزاکە کۆبوونەوەیەک بۆ دیارىکردنى نرخى پاککردنەوەى گەنم لە هەباشەکان، ئەنجام درا.

مەروان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتوكاڵى قه‌زاى مه‌خمور بە 964ـى وت، ساڵان هەباشەکان بۆ پاککردنەوەى یەک تۆن گەنم 12 هەزاریان وەردەگرت، بەڵام ئەمساڵ داواى 20 هەزاریان دەکرد ئەوەش گلەیى جوتیارانى لێکەوتەوە.

بە وتەى مەروان حوسێن، لە کۆبوونەوەکەدا بە لەبەرچاوگرتنى نرخى هەباشەکانى هەولێر و موسڵ، بڕیاردرا لە مەخمور هەباشەکان بۆ هەر تۆنێک 14 هەزار دینار وەربگرن.

لە مەخمور پێنج هەباشە هەیە و گەنم لە زیوان و ئەو پاشماوانە پاکدەکەنەوە کە تێکەڵى دەبن.

جوتیارانى مەخمور: لە نێوان هەولێر و بەغدادا قوربانین

جوتیارانى مەخمور: لە نێوان هەولێر و بەغدادا قوربانین