دیمه‌نى بڕینى یه‌كێك له سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر كاره‌با له سه‌نته‌رى قه‌زاى پیرمام... وێنه: ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر
"له رۆژێكدا 30 سه‌رپێچی بڕاون"
دەیان سەرپێچی كراوەتە سەر تۆڕی كارەبای بیرە ئاوەكانی پیرمام
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوی دەوروبەری هەولێر چاودێری هێڵی كاره‌باى بیره‌كانى ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵمه‌تێكی بڕینى سه‌رپێچییه‌كانى ده‌ستپێكردووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه چه‌ند رۆژێكه له‌سنوورى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌دوێنێشه‌وه لیژنه‌ى بڕینى سه‌رپێچییه‌كان روویان له قه‌زاى پیرمام كردووه.
رێزان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، وه‌ك تێبینیان كردبوو سه‌رپێچییه‌كی زۆر كراوه‌ته سه‌ر كاره‌باى بیره‌كانیان بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
وتیشی “ته‌نیا دوێنێ له قه‌زاى پیرمام 30 حاڵه‌تى سه‌رپێچیكردن بڕدراون كه كاره‌بایان له هێڵى كاره‌باى بیره ئاوه‌كان، به‌نایاسایی راكێشابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پێشتریش له سنوورى به‌ستۆڕه و بانه‌مان نزیكه‌ى 20 سه‌رپێچی بڕدراون، كه جگه له بیره‌كان پڕۆژه‌كانى دیكه‌ى ئاویشى گرتووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه بڕینى ئه‌م سه‌رپێچیانه كاریگه‌رى له سه‌ر زیادكردنى وزه‌ى كاره‌با له‌سه‌ر بیره‌كان ده‌بێت و ئامێره‌كانیان رووبه‌ڕووى هیچ كێشه‌و گرفتێك نابنه‌وه.
دووپاتى كرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رپێچیه‌كانیش تۆماركراون دراونه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپێچیان كردووه.