دیمه‌نى هه‌ڵواسینى یه‌كێك له پۆسته‌ره‌كانى هه‌ڵمه‌ته‌كه لهقوتابخانهیهكی هه‌ولێر... وێنه: راگه‌یاندنى ئاوى ده‌روبه‌رى هه‌ولێر
"خه‌ڵك هاوكار نییه بۆ پاراستنى ئاو"
له هه‌ولێر هەڵمەتێكی فراوان بۆ هۆشیاری ئاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ هۆشیاریدان به چین و توێژه‌كان له‌باره‌ى پاراستنى ئاو شه‌شه رۆژه به‌رده‌وام و سبه‌ینێ كۆتایی دێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ژێر دروشمى (ئاو لە پێناو ئاشتی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و تیمانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه بریتین له بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و ئاوی دەوروبەری هەولێر و ئاوی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێرو رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە.
رێزان سه‌عدی به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به 964ـى وت، ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هاوكات بووه له‌گه‌ڵ رۆژى جیهانیی ئاو و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوه‌نده‌كانى خوێندن و به‌شێك له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانى هه‌ولێر به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه.
وتیشی “خه‌ڵك هاوكار نییه بۆ ده‌ستگرتن به ئاو و پاراستنى و زیاتر هۆكارى ئه‌وه‌ن ئاو به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى له سنوورى هه‌ولێر زۆر دابه‌زیوه به‌تایبه‌تیش ئاوى بیره‌كان، ته‌نانه‌ت بیرلێدانى ئێستا له‌و سنووره تاوه‌كو 700 مه‌تر قوڵى لێده‌درێت ئینجا ده‌گاته ئاو.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان جگه له به‌ڕێوه‌چوونى سمینار و ئیڤێنت، پۆسته‌ر و چاپه‌مه‌نى جیاوازیشیان به‌سه‌ر به‌شداربوون دابه‌شكردووه و له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن هه‌ڵیاواسیون.