بە بێ گۆڵکردنی مێسی

ئینتەرمیامی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەست هێنا

964+

سۆما حەکیم زادە

لە هەفتەی 13ـەی  خولی ئەمریکیدا، ئینتەرمیامی رووبەڕووی یانەی مۆنتریال بووەوە، لەم یارییەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، ئینتەرمیامی بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی بە ئەنجامی 3-2 سەرکەوت و سێ خاڵی بەنرخیشی بەدەستهێنا.

لەو یارییەدا مێسی 90 خولەک لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەیدا یاری کرد، بەڵام بە پێچەوانەی یارییەکانی پێشووترەوە نە گۆڵی تۆمارکرد و نە ئەسیستیشی کرد.

لە یاریەکەدا رۆخاس و لویس سوارێز و کرماچی گۆڵیان بۆ ئینتەرمیامی تۆمارکرد، بەجۆرێک ئەم تیپە بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ بەردەوام دەبێت لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەمریکا.

مێسی گەڕایەوە بەڵام نەیتوانی سێ خاڵ مسۆگەر بکات

مێسی گەڕایەوە بەڵام نەیتوانی سێ خاڵ مسۆگەر بکات