مرداربوونەوەى نەورەسێک لە دەریاچەى دوکان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بۆ بەدواداچوونی مرداربوونەوەی نەورەسەکان
وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکهێنا و رەوانەی راپەڕینی کرد
964+
توانا نەقی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لیژنەی پێکهێناوە و سەردانی دەڤەری راپەڕین دەکەن بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، بە فەرمانی وەزیر ئەو لیژنە پێکهێنراوە و بەدواداچوونی زانستی دەکەن لەگەڵ فەرمانگەی ڤێرتێرنەری.
دەشڵێت، لیژنەکە کاری ئەوە دەبێت روپێوی و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشانکردنی ھۆکارەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگەگرتن لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لە نێوان باڵندە و مرۆڤدا.
ماوەى زیاتر لە سێ رۆژە، ژماره‌یه‌كی زۆرى باڵنده‌ى نەورەس له‌سنوورى ده‌ریاچه‌ى دوكان به‌تایبه‌تیش لە سنوورى ناحیەیه‌كانى بنگرد، خدران و بەرى کۆسرەت مردرا بوونه‌وه‌ته‌وه و به‌قسه‌ى خەسرەو محەمەد، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕینیش ده‌ڵێت، بە هەزاران نەورەس وایان به‌سه‌رهاتووه.
له هۆشدارییه‌كه‌دا ته‌ندروستى راپه‌ڕین داوا ده‌كات، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ کەس و لایەنێکی دیكه، سەردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن كه نه‌وره‌سه‌كانى لێ مردار بوونه‌ته‌وه، تاوه‌کو بەفەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشیەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لەلایەن ڤێتەرنەری سنورەکە.