نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات
کارەکانی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری کۆتایی هات
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
کارەکانی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر لە پاشماوەکەی سووتانەکەی کۆتایی هات، دوای ئەوە سێشەممەی رابردوو دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە 11.5.2024، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی وت، “پرۆسەی پاککردنەوەی بازاڕی قەیسەری کۆتاییهات و زۆر بە خێرایی کارەکان تەواوکران، سەرەتا نزیکەی 10 رۆژمان بۆی دانابوو، بەڵام توانرا بە سێ رۆژ کۆتایی پێبهێنین و ژمارەیەکی زۆری کرێکار بەشداربوون”.
وتیشی، تا ئێستا نازانین پاشماوەی بازاڕەکە چەند تۆن زبڵ و خاشاکە، بەڵام لە شوێنێکی جیاوازمان داناوە و دواتر خەملاندنی بۆ دەکەین.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای هەولێر بە 964ی وت، “لەم یەک دوو رۆژە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستپێدەکات”.
رۆژی سێشەممە 7.5.2024 پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دەست بە پاککردنەوەی بازاڕی سووتاوی قەیسەریی هەولێر دەکەن،
لەو رۆژەوە پرۆسەکە دەستیپێکرد و بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزی هەولێر ژمارەیەکی زۆری کرێکاری خستەکار بۆ پاککردنەوەی.
ئێوارهی 5.5.2024 ئاگرێكی گهوره له بازاڕی قهیسهریی ههولێر كهوتهوه و بههۆیهوه 227 دوكان و7 كۆگا سووتان و 132 كهسیش بریندار بوون، زیانهكانیش یهكجار زۆربوون.