به‌رهه‌میان چه‌ند تۆن ده‌بێت؟

30 ملیار دینار بۆ كڕینی گه‌نمی جوتیارانی كه‌ركوك دابین كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق تەرخانکردنی بڕی 30 ملیار دیناری بۆ گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای كه‌ركوك ته‌رخان كرد، لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئه‌م وه‌رزه‌دا.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵه‌، حەیدەر گه‌رعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه‌، ده‌روازه‌كانیان بۆ وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی کەرکوک كردووه‌ته‌وه‌ و 24 كاتژمێر به‌ به‌رده‌وامی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای كه‌ركوك وه‌رده‌گرن.

وتیشی، به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ باشه‌، سێ لیژنه‌یان بۆ كاره‌كان داناوه‌، كه‌ دووانیان له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌بن.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشبینیی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنم لە عێراق بگاتە 7 ملیۆن تۆن، بەمەش خۆبژێوی بەدەست دێت، وەک ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەدەستیهێنا، هێشتاش یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆنی ماون، كه‌ پێداویستی هاوڵاتیان بۆ چوار مانگ  دابین ده‌كات”.
گه‌رعاوی ئاشكرای كرد، 30 ملیار دینار بۆ شایستەی گه‌نمی جوتیاران لە کەرکوک تەرخانکراوە، پارەکەش دوای گەیاندنی بەروبومەکە دەستبەجێ دەگەیەنرێتە دەست جوتیاران.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵه‌ پێشبینیی ئه‌وه‌ی كردووه‌، بەرهەمی گه‌نم له‌ کەرکوك لە وەرزی ئه‌مساڵدا بگاتە 650 هەزار تۆن.

جوتیارانى سەرگەڕان و پەلکانە داواى بەهاناوەچوون دەکەن

جوتیارانى سەرگەڕان و پەلکانە داواى بەهاناوەچوون دەکەن