حەوت هەزار کارتۆنی زیادە

لە هەولێر رۆژانە 10 هەزار کارتۆن هێلکە بەرهەم دەهێندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەولێر رۆژانە 10 هەزار کارتۆن هێلکە بەرهەم دەهێندرێت، بەپێی ئاماری کشتوکاڵی هەولێر، پێداویستیی شارەکە سێ هەزار کارتۆنی رۆژانەیە و ئەوەی دیکەی زیادەیە.

20 پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەولێر مۆڵەتیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا 18 پڕۆژەیان لە کاردان.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، ئەوەی زیاد دەبێت پێویستە کارئاسانی بۆ خاوەن کێڵگەکان بکرێت و هەناردەی دەرەوەی کوردستان بکرێت”.

زیاتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا، خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان کرد و داوای رێگرتن لە هاوردەکردنی هێلکەی قاچاغ کرد.

“بەرهەمی هێلکە نەک لە هەولێر لە دهۆک و سلێمانیش زیاد لە پێویستیی ناوخۆ بەرهەمدەهێندرێت، بۆیە پێویستە هێنانی هێلکەی هاوردە قەدەغە بکرێت یان بۆ پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ باجی زیاتری بخرێتەسەر”، هێمن سەید موراد وای وت.

خۆپیشاندانی خاوەن پرۆژەکانی هێلکە رێگایەکی بە تەواوەت...

خۆپیشاندانی خاوەن پرۆژەکانی هێلکە رێگایەکی بە تەواوەتی داخستووە