ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964
پشتگیریی هەڵبژاردن دەکەن
ئه‌مریكا به گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆك كۆماری ئێران خه‌مباره
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئه‌مڕۆ بڵاوی کردەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوخەمیی بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەریان دەرده‌بڕێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا له بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، ئەمەریکا هاوخەمی فەرمی خۆی بۆ گیانلدەستدانی سەرۆکی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و ئەندامانی دیکەی شاندەکە ده‌رده‌بڕێت، كه لە رووداوی كه‌وتنی هێلیکۆپتەردا گیانیان له ده‌ست دا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هه‌روه‌ها هاتووه، “لە کاتێکدا ئێران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت، پشتیوانی خۆمان بۆ خەڵکی ئێران و خەباتی ئەوان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دووپات دەکەینەوە”.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له كاتێكدایه، له دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له 1979، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا گرژیی تێكه‌وتووه و زۆربه‌ی كات وه‌ك دوو دوژمن له‌گه‌ڵ یه‌كتر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.