سۆراغى 964
بۆچی له‌ناو گۆمی فێڵا‌و بەلەم و ئەسپ ده‌بیندرێن؟
964+
ئاکام غەفور- سۆران
دوو گرته ڤیدیۆ ده‌ست 964 كه‌وتووه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له گۆمى فێڵاوى سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌له‌م و ئه‌سپ له‌ناو ئه‌و گۆمه ده‌بیندرێن، له‌كاتێكدا رووبه‌رى گۆمه‌كه بچووكه و به‌بوونى ئه‌مانه‌ش سروشتى گۆمه‌كه ده‌شێوێندرێت.
دوو گرتە ڤیدیۆکە لە لایەن گەشتیارانه‌وه بڵاوکراونەتەوە 964 وه‌ك پرسیارێك ئاڕاسته‌ى گه‌شتوگوزارى چۆمانى كرد كه تاچه‌ند بوونى ئه‌م دوو حاڵه‌ته له‌ناو ئه‌م گۆمه رێپێدراوە.
هەڵگورد محەمەد، بەڕێوه‌بەری گەشتوگوزاری چۆمان، بە 964ـی وت، ئەو بەلەمەی لە ناو گۆمی فێلاو دەبینرێت رێگەپێدراوە لە ژێر رێنمایەکانی ئه‌وان کار دەکات.
وتیشی “خاوه‌نى به‌له‌مه‌كه گەنجێکی ناوچەکەیە نامانەوێت رێگری لە کاسبی خەڵک بکەین، لە لایەن گەشتیارانیشه‌وه خواست لەسەر ئەوەیەکە كه سەر بەلەمەکە بکەون، بۆیه رێگه‌یان پێداوه”.
سه‌باره‌ت به بوونى ئه‌سپیش له‌ناو گۆماوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى چۆمان ئاماده‌ى به‌وه‌شكرد، بەدواداچونیان بۆ ئەو بابەتە کردوە کە کەسێک بە ئەسپ بە ناو گۆمەکە دەکەوێت، ده‌ڵێت “ئەو کەسەمان ئاگادارکردووه‌تەوە کە جارێکی دیكه کاری لەو شێوەیە دوبارە نەكاتەوە وهەر کەسێک سەرپێچی رێنمایەکان بکات سزا دەدرێت”.
ئەمسال گەشتیارێکی زیاتر لە ساڵانی رابردو سەردانی گۆمی فێڵا‌و دەکه‌ن، گەشتوگوزاریش کۆمەڵێك مەرج و رێنمای دەرکردوە بۆ پاراستنی سروشتی گۆمەکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن