گرافیکی 964 بۆ نرخی نەوت
بەرز بووەتەوە
نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 84 دۆلار
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت گەشتەوە 83 دۆلار دوای ئەوەی دوێنێ نزیکەی دۆلارێکی لێبووەوە.
دابەزینی نرخی نەوت بە جۆرێکە وا نزیک دەبێتەوە لە 80 دۆلار و رۆژانە بە رێژەیەکی زۆر نرخەکەی لەدەست دەدات لە بازاڕە جیهانیەکاندا و نزیکەی هەفتەیەکە نرخەکەی نەگەشتووەتە 85 دۆلار.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بەرێژەی 0.35% بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 79 دۆلار 44 سەنت کە بە رێژەی 0.45% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان لە دوێنێدا بەرزبووەتەوە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییهكان.
ئەگەری راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بارمتەکانی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەرزکردنەوەی نەوتی سعودیەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە رێژەی نزیکەی سێ دۆلار .