زانیارییەکان نوێکراوەتەوە

هەورە بروسکە کارەبای بەشێک لە مێرگەسۆری بڕی

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای مێرگەسۆر هەورە بروسکە لە تاوەرەکانی کارەبای داوە و بەوهۆیەوە هێڵی 33 رێزان-مێرگەسۆر-دۆرێ لەکارکەوتووە و بەڕێوەبەری کارەبای سۆرانیش دەڵێت، حەوت هەزار بەشداربووی کارەبا لەو ناوچەیە بێ کارەبا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.5.2024، غەفور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر بە 964ـی راگەیاند، تیمی ئەندازیارەکانی چاککردنەوەی تاوەرەکان لە هەولێر بەڕێکەوتوون بۆ دۆزینەوەو چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی 33 رێزان-مێرگەسۆر-دۆرێ.

“نەمانی کارەبا زۆر ناخایەنێت و پێشبینیدەکەین لە ماوەی کاتژمێرێکدا کێشەکە چارەسەر بکرێت”، قایمقامی مێرگەسۆر وای وت.

فەرمانگەی کارەبای مێرگەسۆریش رایگەیاند، “هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە ئەگەری نا روونی پچرانی کاتی کارەبای نشتیمانی لە بەشێکی قەزای مێرگەسۆر”.

ئەردەوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ی وت، بەهۆی هەورە بروسکەوە، حەوت هەزار بەشداربووی کارەبا لە قەزای مێرگەسۆر بێ کارەبا ماونەتەوە.

دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر زانیاری نوێ لەبارەی چاککردنەوەی کارەبای ناوچەکەیە ئەمەیە:

ئەردەوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ی راگەیاند، کێشەکە دۆزرایەوە و نیوەی گرفتەکە چارەسەرکراوە، تەنیا هێڵی دۆرێ ماوە، ئەویش لەبەر باران هەورە بروسکە ناتوانرێت بە خێرایی گرفتەکە چارەسەر بکرێت.

بە 360 رۆژ کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسوور دەبرێت

بە 360 رۆژ کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسوور دەبرێت