سبەی یارییە گەورەکەیە
ئه‌نچیلۆتی ترسی لێ نیشتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ترسی لێ نیشتووه و سه‌باره‌ت به یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت، گه‌شبین نیم به‌وه‌ی تیپه‌كه بگاته یاریی كۆتایی.
ئه‌نچیلۆتی وتی، گه‌شبین نیم، به‌ڵام حه‌ماسێكی زۆرمان هه‌یه بۆ یارییه‌كه، ده‌شزانین ئه‌ركێكی زۆر زه‌حمه‌تمان له‌به‌رده‌مه.
سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن یاریی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی یاریی چوون له میونشن به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئه‌نچیلۆتی ده‌ڵێت، “بایرن میونشن وه‌ك ئێمه‌یه و یاریزانی به‌ئه‌زموونیان هه‌یه، بۆیه پێشبینیی ده‌كه‌م یارییه‌كه بچێته كاتی زیادكراو”.