زیاتر له 465 ملیۆن دیناره
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه پاره‌ى فرۆشتنى زه‌وییه‌كانى له گه‌ڕه‌كێك خه‌رج ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه له فرۆشتنى ژماره‌یه‌ك زه‌وى، بڕێك پاره‌ى كۆكردووه‌ته‌وه و دواى ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، ده‌یه‌وێت له كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانى گه‌ڕه‌كێك خه‌رجی بكاته‌وه.
بڕه پاره‌كه بریتییه له 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌ڵێت، بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگاسازی خەرج ده‌كرێت.
رۆژى 12.12.2023 شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه 26 پارچه و رۆژى 13.12.2023 یش 13 پارچه‌ى دیكه‌ى فرۆشت.
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئه‌و پاره‌یه‌ى كۆكراوه‌ته‌وه، هی فرۆشتنى ئه‌و زه‌ویانه‌یه، كه پێشتر له رێگه‌ى موزایه‌ده‌وه فرۆشرابوون.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌م پاره‌یه بۆ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانى گەڕەكی فەرمانبەران جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، گه‌ڕه‌كه‌كه ئاوه‌ڕۆی هه‌یه، به‌ڵام شه‌قامه‌كانى پێویستیان به كۆنكرێتكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه و پێشتریش ده‌رخسته‌ى بۆ كراوه.
روونیشیكرده‌وه، به‌پێی رێنماییه‌كانى ساڵى 2020ـى وه‌زاره‌ت، ئه‌و مافه به شاره‌وانییه‌كان دراوه، كه 100% داهاتى فرۆشتنى زه‌وییەكانى بۆ كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان خه‌رج بكاته‌وه.
بەپێی زانیارییه‌كانى 964، شارەوانیی هەڵەبجە نزیکەی 200 پرۆژەی بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارەکانیان وەستاوە، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه جێبه‌جێكردنى رێگاسازى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌یه بۆ پڕۆژه‌كانى دیكه‌ش چاوه‌ڕێی بودجه ده‌كه‌ن بۆیان ته‌رخان بكرێت، بۆ جێبه‌جێكردنیان.