تەرمەکەی لە پزیشکی دادە
كهسێك له شهقامی 100 مهتریی ههولێر كوژرا
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا، لەسەر شەقامى 100 مەترى هەولێر دەستڕێژى گولـلە لە کەسێک کرا و کوژرا.
لەسەر رووداوەکە، 964 پەیوەندى بە کارزان ساڵح، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر کرد، هەرچەند هیچ زانیارییەکى لەبارەى رووداوەکە نەدرکاند، بەڵام بە 964ـى وت،”ئێستا لە لێکۆڵینەوەداین و کەمێکى دیکە وردەکارى بڵاو دەکەینەوە”.
ئێستا تهرمی كهسهكه له پزیشكی داده، 964 لە رێى چەند سەرچاوەیەکەوە زانیویەتى، بکوژ و کوژراو خەڵکى مەخمورن.
بە پێی زانیارییەکانی 964 گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە.
مامى کوژراوەکە لەبەردەم پزیشکى داد بۆ 964 وتى،”رووداوەکە بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییە بووە و بکوژەکان ناسراون و پێشتر چەند جارێک هەڕەشەیان لێکردووە کە دواجار دوێنێ بووە”.