باڵەخانەی هاتوچۆی هەولێر. وێنە:لاپەڕەی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووک.
بەهۆی هەورەبروسکەوە وەستابوو
راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە هاتوچۆی هەولێر ئاسایی بووەوە
توانا نەقی
دوای ئەوەی دوێنێ هەورەبرسکە لە تاوەری ئینتەرنێتی هاتوچۆی هەلێری داو هێڵی ئینتەرنێتی بڕێ و مامەڵەی هاوڵاتیانی پەکخست، درەنگانی شەوی رابردوو توانراوە چاک بکرێتەوە.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لە ئەم بەیانییەوە ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەکانیان.
هێمن محەمەد ئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، راییکردنی مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانین هەنووی سیستممە بۆیە بەهۆی هەورەبروسکەکەوە سەرجم کۆمپیوتەر و بەشێک لە جیهازەکانیان سووتاون.
وتیشی، درەنگانی شەو سەرجەمیان چاککراونەتەوە و ئەمڕۆ دەوام ئاسایی دەبێت و مامەڵەی هاوڵاتیان رایی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی دوێنێ کاریان نەکردووە ئەمڕۆ لۆدێکی زۆریان لەسەر دەبێت و بەڵام کاتی زیاتر دەمێننەوە تا هەموو مامەڵەی هاوڵاتیان بە ڕێ بخەن.