سوارە محەمەد

“هەر گۆرانییەک فۆلکلۆر بێت خۆشە”

+964

کامیار کەمال – پێنجوێن

هونەرمەند سوارە محەمەد، بەمزووانە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، هەر کارێک فۆلکلۆری بێت خۆشە.

یەکێک لەو بەرهەمانەی سوارە محەمەد، کە زۆرترین دەنگدانەوەی لەناو خەڵکدا هەبوو، گۆرانی “مینا” بوو، ئەو هونەرمەندە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەربارەی ئەم کارە دەڵێت، “بێگومان بەرهەمی دیکەم زۆر بووە، بەڵام هەمیشە فۆلکلۆرییەکان خۆشن و زیاتر دەچنە ناو خەڵکەوە، ناکرێت هەموو خەڵکیش رازیی بکەیت.

سوارە محەمەد لە سلێمانی لە دایکبووە، ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەریدا کار دەکات، کە خاوەنی چەند ئەلبومێکی گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی، زۆرتریش هۆنراوە فۆلکلۆرییەکان دەکات بە گۆرانی.

داڕشتنەوە: پەری ساڵح

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ