پارێزگای هەولێر:

بەهۆی ئاگرەکەی قەیسەری 132 کەس بریندار بوون

964+

توانا نەقی

ئاماری سووتانی دوکان و کۆگاکان و بریینداربوون بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بڵاوکرایەوە و 132 کەس بریندار بوون.

پارێزگای هەولێر لەسەر ئاگرەکەی دوێنێ شەوی بازاڕی قەیسەری راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت 227 دوکان و 7 کۆگا سووتاون و 132 کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 13 کەس لە ئەفەسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاوڵاتی، بریندار بوون و بەشێکیشیان بە هۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیان تێکچوو،لە لایەن تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی رووداوەکە 117كەسيان چارەسەرکران و 15 كەسى دیکەیان کە پێویست بوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتن و چارەسەری پێویستیان بۆ وەرگیرا.

دەشڵێت دوای خەمـڵاندی زەرەرو زیانەکان دەستکراوە بە پاککردنەوەی تەواوی بازاڕەکە لە پاشماوەی ئاگر.

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنى قەبارەی زیانە مادییەکان پێکهێنراوە و بەم نزیکانە دەرەنجامەکانى ئاشکرا دەکرێت، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.

هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە کە هۆکارى ئاگرەکەى بازاڕى قەی...

هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە کە هۆکارى ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى کارەبا بێت