لە بۆکان

پیشەوەرێک لە قوڕ تابلۆی بەرجەستە دەنەخشێنێ

964+

سڵێمان رەحیمی – بۆکان

لە گوندی تبت لە شارەدێی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پیشەوەرێکی کارامە و کارساز هەیە لە قوڕ تابلۆی بەرجەستە دەنەخشێنێت، کە دەرخەری نیگارکێشییەکی جیاواز و سەردەمییانەیە.

سەدیق شەریفی پیشەوەرەکەیە، ئەو بۆ ئەوەی قوڕەکە بتەو بێت و نیکارگێشییەکەی بەرجەستەتر دەربکەوێ، کورەی ئاگر بەکاردەهێنێت بۆ توندکردنەوەی.

کارەکەی خولیایەکی منداڵییە، بۆ دروستکردنی تابلۆکانیشی پشت بە خۆڵی رۆز دەبەستێ، کە هۆکارێکە بۆ ئەوەی نیگارکێشییەکە و گۆشەکانی چۆن کرا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و تابلۆکەی پێ بەرهەمبهێنرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کێ بیری گەنم کوڵاندنی ماوە؟ بە یادی جاران تەماشای بکە

کێ بیری گەنم کوڵاندنی ماوە؟ بە یادی جاران تەماشای بکە