لە ئێرانەوە هاوردە کراوە

دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 50 تۆن باینجاندا

964+

ژووری هەواڵ

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 50 تۆن باینجانی خراپبوودا، لێپرسراوی کەرەنتینەی مەرزەکەش دەڵێت، رێگریان کردووە لە هاتنەناوەوە پێنج بارهەڵگر باینجانى خراپبوودا.

ئەمڕۆ دووشەممە 6.5.2024، کەیوان مەنوجەر فەتاح، لێپرسراوی کەرەنتینەی مەرزی شوشمێ بە 964ـی راگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر پێنج بارهەڵگر باینجاندا کە خراپبوون و شیاو نەبوون بۆ خواردن.

باینجانەکە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە کراوە و کەرەنتینەی مەرزی شوشمێ بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی.

ماوەی دوو هەفتە دیاریکراوە بۆ گەڕاندنەوەی باینجانەکە بۆ وڵاتی ئێران، ئەگەرنا بڕیاری لەنێوبردنی دەدرێت.

شەش تۆن و نیو باینجانی خراپبوو ئاودیوی ئێران کرایەوە

شەش تۆن و نیو باینجانی خراپبوو ئاودیوی ئێران کرایەوە