زانیاری نەبیستراو هەیە

ساڵێک لەمەوبەر 964 زانیاری لەبارەی کەللەسەری ژنەکەی شانەدەر بڵاوکردوەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر 964 هەواڵێکی لەبارەی کەللەسەری ئەو ژنە بڵاوکردوەتەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە سۆشیال میدیا و راگەیاندنەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

لەم لینکەوە دەتوانن هەواڵەکەی ساڵی پاری 964 بخوێننەوە.

ئەو کات وابڕیاربوو لە مانگی سێ کەللەسەرەکە لە بەریتانیاوە بگەڕێندرێتەوە هەولێر، بەڵام ئەو پرۆسەیە دواکەوت و لەم ماوەیە بە تەکنیکی سێ رەهەندی توانرا دووبارە شێوەی سەری ژنەکە دروستبکرێتەوە، ناوی لێنرا “شاندەر زێد”

وا بڕیارە ساڵی داهاتوو کەللەسەرەکە بگەڕێندرێتەوەو ببرێتەوە بۆ ئەشکەوتی شانەدەر، لەوێ مۆزەخانەیەک دروست بکرێت.