ئاستى زێى گەورە بەرز بووەتەوە

هەفتەیەک تێدەپەڕێت و تەرمى مێردمنداڵە خنکاوەکەى خەبات نەدۆزراوەتەوە

+964

شۆڕش هەرکی — هەولێر

حەوت رۆژە مێردمنداڵێک لە زێى گەورەدا خنکاوە، بەڵام تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، بەرگرى شارستانیش دەڵێت، بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو گرفتى بۆ دۆزینەوەى تەرمەکە دروستکردووە.

رۆژى یەکشەممەى رابردوو 28.4.2024، مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵى دانیشتووى گوندى جەدیدەى قەزاى خەبات لە ئاوى زێى گەورەدا خنکا.

‎ ئامانج محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات بە964ـى وت،”هەفتەیەک تێدەپەڕێت بەسەر خنکانى ئەو مێردمنداڵەدا، بەڵام ئێستا زانیاریمان نییە بۆ مەلەکردن چووەتە زێی گەورە یان هۆکارێکی تری هەبووبێن”.

هەرچەندە تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکە، بەڵام وەم ئەوەى ئامانج محەمەد باسى دەکات، ئەو شەپۆلە بارانەى چەند رۆژێکە ناوچەکەى گرتووەتەوە بووەتە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى زێى گەورە و گرفتى بۆ کارەکانى دۆزینەوەى تەرمەکە دروستکردووە.

بڵاووبونەوەى دیمەنى باوکى ئەو مێردمنداڵە کە چەند رۆژێکە لە بەردەم رووبارەکە ماوەتەوە، دەنگدانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا، کلیک بکە بۆ بینینى دیمەنەکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مێرمنداڵێک لە قەزاى خەبات خنکا

مێرمنداڵێک لە قەزاى خەبات خنکا