ئەمڕۆ
لە دوو رووداوی جیا لەکەرکوک دوو گەنج گیانیان لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی دوو رووداوی جیاواز لە شاری کەرکوک دوو گەنج گیانیانیان لەدەستدا و تەرمی هەردووکیان رادەستی کەسوکارەکەیانیان کرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3.5.2024 بەهۆی دوو رووداوی جیاواز یەکێکیان بە هۆی تەزووی کارەبا لە سەنتەری شاری کەرکوک و ئەوەی دیکەیان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە ناحیەی پردێ گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە 964ـی وت، لەناو “بازاڕی هەینی” نزیک قەڵای کەرکوک، گەنجێکی تەمەن 14 ساڵ لەسەر بانی دوکانێک بەهۆی تەزووی کەرەبا گیانی لە دەستدا.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی لە سەر رێگای کەرکوک بۆ پردێ بەدیاریکراوی لە نزیک زانکۆی کیتاب بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەستدا.
زانیاری پۆلیس ئەوە دەردەخات، هەردوو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرکوک کراون و پاشان رادەستی کەسوکاریان کراوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی