مەترسییان لەسەرە
بوتڵە کلۆرەکەی قەڵادزێ گوندێکیشی چۆڵکرد
964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
بەهۆی مەترسی تێچوونی گازی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی قەڵادزێ، گوندی بنەوشان لەپشدەر، نزیک پڕۆژەکە چۆڵیان کرد.
بەرگری شارستانی قەڵادزێ لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندەکە هۆشداریدا بەهۆی مەترسی ئەو بوتڵە کلۆرەی لە پڕۆژەی ئاوی خاس کە تەقیوە ولێی دەچێت مەترسی دارە چۆڵی بکەن، لەئێستادا گوندەکە چۆڵ کراوە.
دوو کەس لە دانیشتوانی گوندەکە تووشی تەنگەنەفەسی بوون بەسوکی وهەر لە گوندەکە چارەسەریان بۆکراوە و تەندروستیان باشە.
لەئێستادا پڕۆژەکە چۆڵ کراوە بەتەواوی کارمەندەکانەوە کاری تێدا ناکرێت لەبەر سەلامەتی گیانی کارمەندەکان، بەڵام کێشە بۆدابەشکردنی ئاوی خواردنەوە دروست نەبووەو وەک خۆی ئاو دابەش دەکرێت، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی خوارنەوەی قەڵادزێ بۆ 964 وای وت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەر بەهۆی لێچوونی غازی ئەو کلۆرەوە پۆلیسێکی ناو پرۆژەی ئاوی قەڵادزێ گیانی لەدەست داو یەکێکی دیکە بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی