سەنتەریان بۆ دەکرێتەوە

16 کەیسی ئۆتیزم لە شارباژێڕ تۆمار کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە شارباژێڕ 16 کەیسی ئۆتیزم تۆمار کراوە و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، کەیسەکان لە شارباژێڕ زۆر زیادیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی چەند مانگێکە سەرقاڵی رووپێویی کەیسەکانی ئۆتیزمە لە شارباژێڕ و تا ئێستاش بەردەوامن.

هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێشتر چەند کەیسێکی کەمی ئۆتیزم لە شارباژیڕ هەبوون، ئێستا 16 کەیس تۆمار کراوە و بەردەوامیشن.

وتیشی، “دڵنیاین کەیسەکان زۆرترن، بەشێک لە گوندەکان هێشتا نەیانزانیوە هەندێک خێزانیش تا ئێستا ئامادە نییە دان بەوەدا بنێت منداڵەکەی ئۆتیزمیەتی و تۆماری بکات”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بەنیازە دوای تەواوکردنی رووپێوی کەیسەکان، سەنتەرێکی ئۆتیزم لە شارباژێڕ بکاتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا، بە هەماهەنگی پەروەردەی شارباژێڕ دوای تەواوکردنی تۆمارکردنی کەیسەکان سەنتەرێکی ئۆتیزم لە شارباژیڕ دەکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ئەو سنوورە.

له‌ گوندێكی شارباژێر زیاتر له‌ 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێش...

له‌ گوندێكی شارباژێر زیاتر له‌ 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێشراون