هەولێر زۆترین رێژەی لێ دەبارێت

کەشناسی هۆشداری دەدات ئەمشەو بارانی بەلێزمە دەبارێت

964+

فەهمی نەبی

هۆشداری دەدرێت درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم ناوی ئەو ناوچانەی بڵاوکردوەتەوە کە شەپۆلی باران بارینەکە تیایدا بەهێز دەبێت بەجۆرێک لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتوو، کەوەرگۆسک و بەردەرەش) هاوکات ناوچەکانى دەشتى هەولێر، قەزای کۆیە، تەق تەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان.

سەبارەت بەناوچەکانی دیکە، پێشبینییەکان ئەوەن باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند بێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی بێتەوە.

بۆ سبەی ئێوارە جارێکی دیکە ئاستى شەپۆلەکە بەهێز دەبێتەوە، بە تایبەت لەکاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەى سۆران، راپەڕین، سەنتەرى شارى سلێمانى، سەید سادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمجۆرە بووە.

لە سەنتەرى شاری هەولێر بڕێکى زۆر باران باری، بەڵام لەوێستگە تەنیا 0.2 ملم باریووە، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی کەشناسی.
پیرمام 29.0 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ 5.9 ملم
دهۆک 41.5 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
شەقڵاوە 19.5 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
بامەرنێ 6.8 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 4.2 ملم
هەڵشۆ 17.4 ملم
خەبات 8.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
سیدەکان 7.8 ملم
کەرکووک 27.0 ملم