ئەفسەرێکی هاتوچۆ هێڵکاری بۆ رووداوەکە دەکات. وێنە:هاتوچۆی کۆیە.
لەرێگەی کۆیە بۆ سماقوڵی
کامەران خەفافی راگەیاندنکار بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای کۆیە -سماقولی و نزیک بەنداوی سماقولی ئۆتۆمیلێک لە جۆری لاندکرۆز وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە راگەیاندنکار کامەران خەفافە گیانی لەدەستداوەو سەرنشینێکی لەگەڵ بووە ئەویش بریندار بووە.
هاتوچۆی کۆیە دەڵێت، بەهۆی زۆریی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە.
کامەران خەفاف راگەیاندنکار بووەو ساڵانێکی زۆر لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق کاری کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی لە هاتوچۆی کۆیە بە 964 دراوە، ئەو سەرنشینەی کە لەگەڵ کامەران خەفاف بووە، خێزانییەتی و بریندارە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی