پارێزەرێک وەڵام دەداتەوە

ئەگەر خاوەنی سەنەوی ئۆتۆمبێلی نەکرد بەناوتەوە چی دەکەیت؟

964+

پێشەوا محەمەد

پارێزەرێک لە رێگەی 964ـەوە روونکردنەوە بەو کەسانە دەدات، کە تووشی کێشەی خاوەندارێتیکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بوون، پێشنیار دەکات لە کاتی کڕینی ئۆتۆمبێلدا هەموو پارەکە نەدرێت بە فرۆشیار.

کێشەی گۆڕینی خاوەندارێتیکردنی ئۆتۆمبێلەکان لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا بە شێوەی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ هەیە، بەڵام دەرچەی یاسایی ئەو حاڵەتە چییە؟

ئالان ژاژڵەیی پارێزەر بۆ 964ـی روونکردەوە، گرێبەستی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل تەنیا بۆ سەلماندنی گرێبەستی نێوان دوو لایەنە بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بەو گرێبەستە کڕیار نابێتە خاوەنی ئۆتۆمبێل.

وتیشی، “لە یاسادا هیچ بڕگەیەک نییە ئەو کەسە ناچار بکات، کە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەی بەناوەوەیە،  خاوەندارێتییەکەی بۆ کەسێکی دیکە بگوازێتەوە”.

سەبارەت بە چارەسەری ئەو حاڵەتانە پارێزەرەکە وتی، “یان ئەوەتا بە هەر رێگایەک بێت دەبێت خاوەن ساڵیانە رازی بکرێت خاوەندارییەکە بگۆڕێت، یان سکاڵا تۆمار بکرێت و داوای پارەی کڕینی ئۆتۆمبێلەکە لە فرۆشیار بکرێتەوە”.

پێشنیاری ئەو پارێزەرە ئەوەبوو، لە کاتی کڕینی ئۆتۆمبێلدا بڕێک پارە بگێڕدرێتەوە و نەدرێت بە فرۆشیار، تا خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەکە ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە تەواو کز بووە

بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە تەواو کز بووە