10 چالاکی جۆراوجۆر

دووەمین فێستیڤاڵی چالاکی وەرزشی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024 دووەم فێستیڤاڵی چالاکی وەرزشی لە لایەن لیژنەی ئۆڵمپیی عێراقەوە لە هۆڵی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ چالاکیی وەرزشیی کچانی تەمەن ژێر 13 ساڵانە و 10 چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدەدرێت.
لەیلا محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەرزشی ژنان لە لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق بە 964ی راگەیاند، ئەوە دووەم ساڵە ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوەدەچێت و هەردوو ساڵەکەش لە شاری سلێمانی کراوە.

وتیشی، “ئامانج لە فێستیڤاڵەکە پیشاندانی توانای کچان و منداڵانە و هەروەها توانای تیپە بەشداربووەکانە، ئەمساڵیش چالاکی دیکەی جۆراوجۆر زیاد کراوە”.
فێستیڤاڵەکە هەر ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و چالاکی بالە، سەمای بالێ، تێنس، ئەسپسواری، کاراتی و چەند جۆرێکی دیکەی تێدا نمایش دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کچانی قوتابی فێری هونەری جەنگی دەکرێن بۆ بەرگریکردن لە...

کچانی قوتابی فێری هونەری جەنگی دەکرێن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان