بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا

تەرمی دوو هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە

964+

فەهمی نەبی

دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونیان، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی دوو لە هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانەکانی ناوچەی برادۆست لە قەزای سیدەکان دۆزرانەوە، کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤی رێکخراوی CPTی ئەمریکی بە 964ی وت، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی دوو لەو هاوڵاتییانە لە ناوچەی خنێرەی کوێستانەکانی برادۆست دۆزراونەتەوە و لەلایەن کەسوکارەکانیان لەدیوی شنۆ هاتوونەتە ناوچەکە و تەرمەکانیان بردوەتەوە.

بەوتەی کامەران عوسمان، ئەوان سێ کەس بوون، یەکێکیان بریندار بووە و هێشتا چارەنووسی دیارنییە و مۆبایلەکەی داخراوە، بەڵام ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ناویان رەسوڵ یونسی خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، ئەوەی تریان ئەحمەد حەیدەری خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە، خەڵکی سەردەشتن و لە مەهاباد نیشتەجێن.

ساڵانە حکومەتی ئێران لە مانگی نیسان رێگە بەوانە دەدات کە خواستی کۆکردنەوەی گیای بەهارییان هەیە، بە قوڵایی 20 کیلۆمەتر بێنە ناو خاکی هەرێم، رۆژی 28.4.2024 فڕۆکەکانی تورکیا بە خەستی کوێستانەکانی دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کردووە، ئەمەش بەپێی زانیاری رێکخراوی CPTی ئەمریکی.

سێ هاوڵاتی دانیشتووی مهاباد لە سیدەکان بێ سۆراغن

سێ هاوڵاتی دانیشتووی مهاباد لە سیدەکان بێ سۆراغن