دوو بنکەی تەندروستی بۆ پێشمەرگە دەکرێنەوه

+964
میلاد جلال – گەرمیان

لە گەرمیان دوو بنكەی تەندروستی بۆ چارەسەركردنی پێشمەرگە دەكرێنه‌وه‌، كه‌ 24 كاتژمێر كراوه‌ ده‌بن.

سیروان محه‌مه‌د بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان به‌ 964+ی وت، بە ھاوبەشی لەگەڵ دەزگای تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە، دوو بنکەی 24 کاتژمێریی فریاکەوتن بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی زینانە و کوڵەجۆ دەکرێنەوە و ھەوڵدەدەن بنکەکان بە زووترین کات دەستبەکاربن”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان ده‌ڵێت “ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھێڵەکانی پێشەوەی بەرگرین لەو ناوچانە، بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی ھەر حاڵەتێکی شەڕ و برینداربوون، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان بكرێت، تا دەگەنە نەخۆشخانەکان و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت”.

964+ ده‌زانێت، بنکەکان 24 کاتژمێر كراوه‌ ده‌بن، ئامبوڵانس و پزیشکی فریاگوزاری لەخۆدەگرێت.