خەسرەو جاف (جوتیاری نمونەیی)
بارانه پێشبینیكراوه‌كه (با)ی له‌گه‌ڵدا بێت زیانى زۆر ده‌گه‌یه‌نێت
964+
عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە
جوتیارێکی نمونەیی لە شارەزوور هۆشدارى له‌و باران بارینه ده‌دات كه پێشبینى ده‌كرێت له‌م رۆژانه ببارێت و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر بای له‌گه‌ڵدا بێت، زیانى زۆر ده‌گه‌یه‌نێت”.
ئه‌و زیانیانه‌ى جوتیاره‌كه باسی ده‌كات زیاتر روو له دانه‌وێڵه چێندراوه‌كان ده‌كات، چونكه به‌قسه‌ى ئه‌و، دانه‌وێڵه‌كان به‌تایبه‌تیش گه‌نم ئێستا تێر ئاو بووه.
خەسرەو جاف، جوتیاری نمونەیی لە دەشتی شارەزوور به 964ـى وت، ئەو شەپۆلە بارانەی باس دەکرێت و دەبارێت جگه له کاریگەری خراپی بۆ سه‌ر دانه‌وێڵه‌كان به‌تایبه‌تیش گه‌نم، كاریگه‌رى له‌سه‌ر باخەکانیش ده‌بێت.
وتیشی “بۆ پاراستنی دانەوێڵە و گەنم هیچ ڕێگایەک نیە، بەڵام بۆ بەروبوومی باخەکان بە ڕشاندنی چەند جۆرێکی دەرمان دەتوانرێت بەڕهەمەکان تۆزێک زیادبکرێت و ڕێژەی زیانی باران و کەشوهەوا خراپەکە کەمبکرێتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن