لە مەخمور
“پێویستە هەر دەراسەیەک لە کاتى دروێنە تانکەرێکى ئاوى لەگەڵ بێت”
964+
وریا فەتاح
هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور، بڵاوى کردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ خاوەن دەڕاسە و موختارى گوندەکان و بەشێک لە جوتیاران کۆبوونەوە، بۆ ئەوەى پلانێک دابنێین بۆ چۆنیەتى رووبەڕووبونەوەى حاڵەتى کەوتنەوەى ئاگر.
مه‌ڕوان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور به 964ـى وت، پلانەکە ئەوەیە بەشێک لە جوتیارەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ بەرگریى شارستانى حەوزى ئاو ئامادە بکەن، بۆ ئەوەى کە ئاگر کەوتەوە بتوانرێت سوودى لێ ببینرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە، یان پڕکردنەوەى ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیشکراوەتەوە، کە پێویستە هەر دەڕاسەیەک کە گەنم دەدورێتەوە، تانکەرێکى ئاوى لەگەڵ بێت، بۆ ئەوەى لە هەر حاڵەتێکى ئاگرکەوتنەوەدا بتوانرێت سوودى لێببینرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگر.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور وه‌ریگرتووه، ساڵانى رابردوو له كاتى دروێنه‌ى گه‌نم چه‌ندین حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه رووبه‌ڕووى كێڵگه گه‌نمه‌كان بوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران دۆنم زه‌وى به به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه سووتاون.
مه‌ڕوان حوسێن، داوا له جوتیاران ده‌كات هەماهەنگی بنکەی بەرگریی شارستانی بکەن بە ئامادەکردنی حەوزی ئاوی کاتی بۆ ئەوەی تیمەکان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه سوودی لێ وەربگرن.