دوو رۆژە خۆڵبارینە

خۆڵبارین لە دهۆک 100 کەسی ناردووەتە نەخۆشخانە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی دوو رۆژە پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە، زیاتر لە 100 هاوڵاتی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە براونەتە نەخۆشخانە، تەندروستی شارەکەش دەڵێت، ماسک بەکاربهێنن.

سەگڤان دۆسکی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە 964ـی وت،”بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لە دوێنێوە لە پارێزگای دهۆک هەیە، تاوەکو کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ زیاتر لە 100 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە بەهۆی خۆڵبارینەوە تەنگەنەفەس بوون، بەڵام لە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرتووە”.

وتیشی،”تەنیا پێنج کەس لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراون و پێویست بوو لە نەخۆشخانە بمێننەوە، بەڵام هیچ مەترسییان لەسەر نییە و دۆخی تەندروستییان زۆر باشە”.

964 دەزانێت ئەوانەی لە نەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە ئەو کەسانەن نەخۆشیی درێژخایەن و رەبۆیان هەبووە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات تا خۆڵبارین هەبێت ماسک بەکاربهێنن تا دووربن لە حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی بۆ دهۆک دابین کرد

تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی بۆ دهۆک دابین کرد